لوقمان عەبدولقادر رەتیدەکاتەوە لەو کاتەی نێچیرڤان بارزانی وتاری پێشکەش کردووە، ھاوڵاتیان نارەزاتیان دەربڕیبێت

ھەڵەبجە- تایبەت بەkdp.info/لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید رەتیدەکاتەوە لەو کاتەی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی یادی 25ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجەی شەھید وتاری پێشکەش کردبێت ھاووڵاتیان نارەزایەتیان دەربڕیبێت.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید بە kdp.infoگوت: لە کۆتایی هاتنی وتارەکی نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان داوایان کرد، سەرۆکی حکوومەت ھەڵوێستی خۆی لە بارەی بە پارێزگا کردنی ھەڵەبجە رابگەینێت، ئەوەبوو دواتر نێچیرڤان بارزانی زۆر بە راشکاوانە گوتی لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆ ئەوەی ھەڵەبجە ببێتە پارێزگا و تەنیا رێکارە یاساییەکان ماوە.
لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: ھەندێک کەس پێیان وایە بوونی ھەڵەبجە بە پارێزگا بە ئیمزایەک دەکرێت، بەڵام نازانن کاتێکی زۆری دەوێت و پێویستی بەرێکاری یاسایی ھەیە.
ئەمڕۆ یادی 25ساڵەی کیمیاباران ھەڵەبجەی شەھید کرایە و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەشداری تێدا کردو وتارێکی پێشکەش کرد و جێی باسە لەم بۆنەیەدا وەفدی بەشداربوو لە کۆنگرەی بە جیسنۆساید ناساندن کە بریتی بوون لە میوانە بیناییەکان بەشداری ئەم رێورەسمە شۆکەیان کرد و وتاریان تێدا پێشکەش کرد.




