وته‌بێژی عیراقیه: داواكه‌ی مالیكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیمزاكان له لاوازییه‌وه‌یه‌تی

وته‌بێژی لیستی عیراقیه گاڵته‌ی به داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له ئیمزای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌یان كردبوو، پێشیوایه كه له‌لاوازییه‌وه‌یه‌تی و دره‌نگ كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، داوای له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد به‌وپێیه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستووری عیراقه، ئیمزا كۆكراوه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كان راده‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان بكات بۆ دڵنیابوون له راست و دروستی‌یان.
له به‌رامبه‌ردا مه‌یسون ده‌ملوجی وته‌بێژی لیستی عیراقیه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی خه‌ندان رایگه‌یاند: داواكه‌ی مالیكی جێگه‌ی به‌زه‌ییه و له لاوازییه‌وه‌یه‌تی و دره‌نگه بۆ ئه‌و داوایه.
ده‌ملوجی وتی: "خوازیاربووین ئه‌و داوایه له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نه‌بووایه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی لیستی عیراقیه ئاشكراشیكرد كه مالیكی چه‌ندین رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی لیستی عیراقیه له ئیمزاكانیان پاشگه‌زببنه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران خۆڕاگربوون.
ده‌ملوجی وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی كوتله‌ی وه‌سه‌ت چوونه پاڵ لیستی عیراقیه، ئێستا لیسته‌كه 101 په‌رله‌مانتاری هه‌یه و ته‌نها 20 په‌رله‌مانتار ئیمزایان نه‌كردووه كه په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی عیراقییه‌ی سپی و حوڕه‌ن".




