مه‌سرور بارزانی په‌یامێكى بۆ 25 ساڵه‌ى یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند

به بۆنه‌ى 25ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسى رووخاوه‌وه ، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له 25ه‌مین ساڵیادی كیمیاباران و كۆمه‌ڵكوژیی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیددا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنم. زامی هه‌له‌بجه، زامێكی قوڵی ناو مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه و هێمای ئه‌وپه‌ڕی سته‌م و زۆردارییه به‌رامبه‌ر به گه‌لێك كه، ته‌نیا به‌رگریی له بوون و ناسنامه‌ی خۆی كردووه. ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆمان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مانه، بۆیه ده‌بێت به هه‌موو توانایه‌كمان هه‌ولی پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بده‌ین. ده‌بێت ئه‌م یاده‌وه‌ریانه هانده‌ری زیاترمان بن بۆ پاراستنی یه‌كریزی و ته‌باییمان و پێویسته هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمان له سه‌رووی گشت به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان بن. دوای چه‌ندین ساڵ بێده‌نگی، ئێستا زۆرێك له وڵات و رێكخراوه‌كان له ئاستی جیهاندا، ئاوڕ له كه‌یسی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌م كاره‌ستانه به جینۆساید ده‌ناسێنن ، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ئازاره‌كانمان، به‌ڵام له ئاستی ناوخۆشدا ده‌بێت گرینگیدانمان به سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م كاره‌ساتانه و خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانه‌كان زیاتر‌و فراوانتر ببێت و خزمه‌تێكی شایسته‌تری ئه‌م خانه‌واده ئازیزانه بكرێت.
هێشتا له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر كورد به‌رده‌وامن ، به‌ڵام به یه‌كریزییمان و گرتنه‌به‌ری خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه و ئاشتیخوازانه ده‌توانین به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ ببین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین. قۆناغی سڕینه‌وه و حاشایی كردن له بوونی كورد به‌سه‌رچووه و ئێستا سه‌رده‌می یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی گشت پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه.
هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه دیسان بیر له خۆسه‌پاندن و داگیركردنی كوردستان وخوڵقاندنی كاره‌سات و كوشتاری دیكه ده‌كه‌نه‌وه، چاره‌نووسیان هاوشێوه‌ی دیكتاتۆره روخاوه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌بێت. به‌و ئاواته‌ی كه به گۆڕانكاری له عه‌قلییه‌تی گه‌لان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ڤه‌ره‌كه و چه‌سپانی راسته‌قینه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مرۆڤدۆستی، ئاشتی و پێكه‌وه ژیان باڵی به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بكێشێت و ئیتر خوێنڕشتن و گرژییه‌كان كۆتایی پێ بهێت و توانای مرۆڤییه‌كانی گه‌لانی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ ئاشتی و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌كه‌وێته كار.
مه‌سرور بارزانی
15/3/2013