دوای پێشكەش كردنی وتارەكەی : میوانانی ناوهۆڵی یادی هەڵەبجە بە چەپڵە رێزان و دەست خۆشییەوە سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكەن

هەولێر-KDP.info / وەك دەست خۆشییەك لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە بە پێشەوازییەكی گەرم و چەپڵە ئامێزەوە پێشوازی لە وتارەكەی دەكەن.
دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی لەبەردەم ئامادە بوونی رێوڕەسمی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە16/3/2013 پێشكەش كرد، دواتر لەلایەن ئامادەبووانی یادەكەوە بە چەپڵە رێزان و دەست خۆشییەوە سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد، هاوكات كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە خۆشحاڵی خۆیان بۆ پەیامی سەرۆكی حكوومەت دەربڕی بەرانبەر بە وتاری ئەمڕۆی.
نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی جەختی كردەوە كە بەردەوامن لە خزمەتكردنی شاری هەڵەبجە لە هەمانكاتدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە دەبێت حكوومەتی عێراق قەرەبوونی شەهیدانی هەڵەبجە بكاتەوە.




