٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی هەوڵی جدی دەدەین بۆ بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ لە وتاری تایبەتی لە یادی كیمیابارانی كردنی شاری هەڵەبجە سەرۆكی حكوومەت بەڵێنی ئەوە دەدات لەلایەن حكوومەتەوە كاربكرێت بۆ ئەوەی شاری هەڵەبجە بكرێتە پارێزگا.

لە وتارێكدا كەمێك پێش ئێستا 16/3/2013 لە شاری هەڵەبجە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت وێڕای هاوخەمی ماتەمینی خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند لە هەمان كاتدا موژدەی ئەوەی بە خەڵكی شاری هەڵەبجە دا كە لەلایەن حكوومەتەوە كار دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگا گوتی: هەرچەندە لەبارەی بەپارێزگا كردنی هەڵەبجە كێشەی یاسایی هەیە، بەڵام ئێمە لە حكوومەت هەوڵدەدەین لەرووە یاساییەكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی ئەو شارە ببێتە پارێزگا.

ئەوەشی خستەڕوو حكوومەت بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار