له‌قامیشلۆ به‌دروشمی ئێمه هه‌ڵه‌بجه له‌بیرناکه‌ین رێپێوانێک ئه‌نجامدرا

قامشلۆ-KDP.info/له‌قامیشلۆ به هه‌زاران که‌س بۆ یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به‌دروشمی ئێمه هه‌ڵه‌بجه له‌بیرناکه‌ین رێپێوانێکیان ئه‌نجامدا، لە ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه دا که له 16 ی ئاداری ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی سه‌دامه‌وه به‌چه‌کی کیمیاوی زیاتر له 5 هه‌زار کورد له یه‌ک رۆژدا گیانیان له‌ده‌ستدا. بە پێی هەواڵێکی فیرات نیوز دوێنێ له شاری قامیشلۆ به‌هه‌زاران کورد، به گردبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌یان شه‌رمه‌زار کرد، رێپێوانه‌که به‌دروشمی ئێمه هه‌ڵه‌بجه له‌بیر ناکه‌ین، به‌هه‌زاران ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج به‌شداربوون، پاشان سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له قامیشلۆ عەبدولکه‌ریم ساروخان وته‌یه‌کی بۆ ئاماده‌بووان پێشکه‌ش کرد و رایگەیاند: گه‌لێک کۆمه‌ڵکوژی له‌مانگی ئادار دژی گه‌لی کورد کراوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش یەکێکە لە تاوانە گەورەکانی دوژمنان دژ بە گەلی کورد.




