٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژنامەی گاردیان: سەرەڕای دەسەڵاتداریان شیعەکانی عێراق هەژارترن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-Kdp.info/رۆژنامەی گاردیانیبەریتانی لە بەدواداچونێکی لەبارەی رەوشی عێراقەوە ئاماژەی داوە کە سەرەڕای گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵات لە لایەن شیعەکانەوە، کەچی رەوشی ئابووری شیعەکان بەبەراورد لەگەڵ پێکهاتەکانی دیكەی عێراق خەراپترینیانن، رۆژنامەی گاردیان هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو: کە جیاوازی سیاسی لە نێو پێکهاتەکانی عێراق بە زەقی دەبێنرێ و بە هۆی زۆربوونی گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش لە رۆژئاوای عێراق رقو قینەی خەڵکی بەرامبەر بە حکوومەت زیادی کردووە، رۆژنامەکە تیشکی خستۆتە سەر ئایندەی عێراق و پێوایە بە هۆی دەستوەردانی دەرەکی، ئەو وڵاتە خاوەنی سەروەی خۆی نییە و لە بارەی رەوشی ئابوریش رۆژنامەی گاردیان بەبێ ئاماژەدانی بە باشی رەوشی ئابووری هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی خستۆتە روو: کە کورد و سوننە، رەوشی ئابووریان لە شیعەکانی عێراق باشترە.

هەواڵی پەیوەندیدار