لەسەر داوای مالکی، سەرۆک کۆمار لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیمزاکان پێک دەهێنێت

دوای ئەوەی نوری مالکی گومانی خۆی بەرامبەر ئیمزا کۆکراوەکان دەربڕی و داوای لە سەرک کۆمار کرد لە دروستی‌یان بکۆڵێتەوە، نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار لە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵای کردەوە کە جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی پێكبهێنرێت بۆ وردبینیكردنی ئه‌و نامانه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عیراقه‌وه راده‌ستی سه‌رۆك كۆمار كراوه و تیایدا داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێ " فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ندین نامه‌ی ئیمزاكراوی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه تیایدا داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن".
ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە سه‌رۆك كۆمار فه‌رمانی كردووه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی نزار محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی پێكبهێنرێت بۆ وردبینی نامه و ئیمزاكان و ئاماركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شك و گومانێك نه‌مێنێت و دڵنیابن له پرۆسه‌ی ده‌ستووری له وڵات‌دا.
ئەو فەرمانەی سەرۆک کۆمار دوای ئەوە هات کە نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كرد به‌وپێیه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستووری عیراقه، ئیمزا كۆكراوه‌كان راده‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان بكات بۆ دڵنیابوون له راستییان.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتاران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناده‌ستوورییه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد كه هه‌ر كه‌سێك ئیمزای ساخته‌كردبوو، یان هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌رله‌مانتاران كردبوو، بهێنرێته‌به‌رده‌م دادگا بۆ لێپرسینه‌وه.




