٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ یادی كیمیا بارانی هەڵەبجەدەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.ionfo/ جیاواز لە یادەكانی دیكە ئەمڕۆیادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكرێتەوە و لەو یادەدا كۆمەڵێك پەیامی گرنگ پێشكەش دەكرێت.

ئەمڕۆ 16/3/2013 یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لەسەرجەم شارەكانی كوردستاندا دەكرێتەوە، لە شاری هەڵەبجەی شەهیدیش یادەكە بەشێوەیەكی تایبەت مەند بەڕێوەدەچێت كە تێدا میوانێكی زۆری بیانی و وڵاتانی عەرەبی بانگێهشت كراون بۆ یادەكە، هاوكات كۆمەڵێك چالاكی تایبەت لەو یادەدا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ فیلمێكی دیكۆمێنتاری هاوكات بە فریكوانسێكی تایبەت سەرجەم كەناڵەكان ئەو یادە دەگوازنەوە.

بەپێی قسەی چاودێرانی قسەكردن لەسەر كەیسی هەڵەبجە لە پەرلەمانی بەریتانیا و سوید نیشانەی گەورە نیشان دانی ئەو تاوانەن كە دەرحەق بە گەلی كورد كراوە.

لە 16/3/1988 حكوومەتی بەعس كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كرد و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 5هەزار كەس بوونە قوربانی و هەزارانی دیكەش بەدەست بەركەوتنی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار