راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌یادی 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

له‌ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه25ساڵ له‌مه‌و به‌ر له تاوانێكی گه‌وره وبێوێنه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی دا رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام گازی كیمیاوی له‌دژی هاووڵاتیانی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا، كه‌به‌داخه‌وه له چركه ساتێك‌دا زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له‌ژن وپیاو ومناڵ و گه‌نجی شاره‌كه شه‌هیدبوون وهه‌زارانی تریش برینداربوون. كه‌هه‌ندێكیان تائیستاش به‌ده‌ست ئاسه‌واری خراپی ئه‌و گازه كوشنده‌یه‌ده‌ناڵێنن.
له‌یادی ئه‌م برینه سارێژنه‌بووه، سه‌ری رێزونه‌وازش بۆگیانی پاكی قوربانیانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وته‌واویناوچه‌كانی تری كوردستان داده‌نه‌وێنین. كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تایپیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رژێم بوو بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یكورد كه به‌چه‌ند قۆناغێك پیلانی بۆ دراشتبوو،ئه‌متاوانه بووه‌ده‌سپێكی سیاسه‌تی جینۆساید‌و قركردنی گه‌لی كورد، كه‌دوایچه‌ند مانگێكییش رژێمی به‌عس شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالی له كوردستان ده‌ست پێكرد.ئه‌و تاوانه گه‌وره له‌به‌رچاوی دنیای مرۆڤایه‌تیئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌وكات به‌رژه‌وه‌ندیوڵاته زڵهێزه‌كان وای خواستكه‌بێده‌نگی لێبكه‌ن و به‌هانای گه‌لی كورد نه‌یه‌ن وبه‌مه‌شمرۆڤایه‌تیوكۆمه‌ڵی نێوده‌وله‌تیان شه‌رمه‌زاركرد. به‌ڵام خۆراگڕی گه‌له‌كه‌مان وبه‌رده‌وامبوونی خه‌بات دواجار هه‌موولایه‌كی ناچار كرد كه‌دان به‌گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌دا بنێن، و له‌ئاست قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه بێنه ده‌نگ.
له‌كاتێكدایادی 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتیكیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه.له‌لایه‌ك خۆشبه‌ختین ئه‌نجامدرانی ئه‌و تاوانه به‌سزای خۆیان گه‌یشتوون،له‌ریزی پێشه‌وه‌ش گه‌وره‌تاوانباری سه‌ره‌كی عه‌لی كیمیاویوتاوانبارانی تر‌و له‌سه‌رووی هه‌مووشیان سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی گۆر به‌گۆر.له‌لایه‌كی ترهێشتا برینه‌كانی خه‌لكیهه‌ڵه‌بجه،ناسۆر و ژانی لێده‌تكێ.
راسته له‌دوای راپه‌رینوبه‌تایبه‌ت له‌دوای 2003 ه‌وه ده‌ستی ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزاری گه‌یشتۆته ناوچه‌كه‌و ماوه‌یه‌كی زۆریش نیه حكوومه‌ته‌ی هه‌رێم چه‌ندین پرۆژه‌ی له‌ناوچه‌كه راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شهه‌ڵه‌بجه وه‌ك سومبلینه‌هامه‌تی وكاره‌ساته‌كان،له‌هه‌موو رووێكه‌وه پێویستی به‌كاروبه‌رنامه‌ی زیاتر هه‌یه.
ئه‌مرۆئه‌ركیحكوومه‌تی عیراقیفیدراڵ و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیه كه هاوكاری وپشتیوانی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و قه‌ره‌بووی ماددی ومه‌عنه‌وی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیدوایئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی وڵاتانی سوید و نه‌رویج و به‌ریتانیا كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌پاڵ ئه‌نفالوه‌ك تاوانی جینۆ سایدناساند.هه‌وڵه‌كانیش له‌په‌رله‌مانی ئه‌لمانیاو كه‌ندا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌شزه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ده‌رخسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سان و بادینان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌قه‌ره‌بوویماددیومه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه.
نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانیكاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان
روو ره‌شی وسه‌ر شۆری بۆ تاوانباران ودوژمنانی مرۆڤایه‌تی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
15/3/2013




