هەواڵگری ئیسرائیل: ئێران و تورکیا بۆ شەڕی نێوخۆی عێراق خۆیان ئامادەکردووە

KDP.info / سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل پێشبنی دەکات، شەڕی نێوخۆی عێراق بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان نزیک بووبێتەوە، عاموس یادلین کە ئێستا بەرێوەبەری لێکۆلێنەوەی ئەمنی نەتەوەیی ئیسرائیله لە بەدواداچونێکی دا ئاماژەی داوە: کە ئەگەر شەڕی نێوخۆیی لە عێراق رووبدات، کارەساتاوی دەبێت و رووخانی حکومەت و ئاوارە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانیش بۆ وڵاتانی دەوروبەری لێدەکەوێتەوە، ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتە روو. کە لەکاتی روودانی ئەو شەڕە هەریەکە لە ئێران و تورکیا خۆیان ئامادە کردووە تا بێنە نێو خاکی عیراق و هەریەکەیان بە پێی بەرژەوەندییەکانیان پشتگیری لە لەلایەنێکی عێراقی دەکەن. یادلین لە کۆتاییدا راشیگەیاندووە: کە وەک سەرەتای دەسپێکی شەری ناوخۆ کۆمەڵیک چەکدار بە ناوی بەرەی نەسرەت لە پاریزگای ئەنبار هەن و ئێستا چالاکییان هەیە.




