٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدا دەکات

سەرچاوە: PNA

لە راگەیندراوێکدا سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەکات کە ئەمڕۆ لەبەردەم وەقفێکی شیعی لە بەغدا ئەنجامدرا کە بووە ھۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیەھا کەس.

لە راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم ھاتووە، لە پاڵ ئیدانەکردنی ئەم کارە تیرۆرستییە ، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیان دەکەین و داواکارین لە خوای میھرەبان سەبوریان بدات. 
ھەروەھا مەبەستی سەرەکی لەم کارە تیرۆرستییە دروستکردنی فیتنەیە لە نێوان پێکھاتەکانی گەلی عێراق بۆیە دەبێت زۆر بەوریاییەوە ئاگاداری پیلانی تیرۆرستان بین و رێگە نەدەین پیلانەکەیان سەر بگرێت.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

6\4\2012

هەواڵی پەیوەندیدار