لە بۆسەیەکدا ١٠سەربازی عێراق کوژران و برینداربوون

سەڵاحەدین-KDP.info /لە دەرنجامی بۆسەیەکدا ٨ سەربازی عێراق لە سەر رێگای بێجی – تکریت کوژران و ژماریەکی دیکەش برینداربوون، بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی سوپای عێراق، پاسێکی نەفەر هەڵگر کە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای عیراقی لە قەزای بێجییەوە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوری تکریت دەگواستەوە، لە نێو هەمان رێگادا رووبەرووی بۆسەیەکی چەکداری بوویەوە و لە دەرنجام دا ٨ سەرباز کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون ، سەرچاوکە ئەوەشی خستە روو: کە دووای دەستدرێژیکردنەکە پاسەکە لەسەر رێگای سەرەکی ناوچەکە وەرگەراوە و دواترێش برندارەکان رەوانی نەخۆشخانە کراون




