٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كونگرێسی ئەمریكا: پێویستە ئەردۆغان داوای لێبووردن بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مریكا- KDP.info/ رۆژی هەینی 23 سەناتور و 66 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داواكارییەكیان پێشكەشی بەرپرسانی ئەمریكا كردووە كە گوشار بخەنە سەر سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان تا لە وتەكانی خۆی لە دژی سەهیونیزم پاشەگەز ببێتەوە و داوای لێبووردن لە یەهوودییەكانی جیهان بكات.

لەم داواكاییەدا كە پێشكەشی بەرپرسانی ئەمریكا كراوە هاتووە، وتەكانی ئەردۆغان سەبارەت بە سەهیونیزم، هاندان بۆ رەگەزپەرەستی و گۆڕ كردنی هەستی شۆڤینیزمە و دەرئەنجامی زۆر خرابیان لێدەكەوێتەوە هەر بۆیە دەبێت سەرۆك وەزیری توركیا لەم وتانەی خۆی پاشەگەز ببێتەوە و دوای لێبووردن لە یەهوودییەكانی جیهان بكات.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە 28ی مانگی رابردوو سەرۆك وەزیری توركیا لە كۆبوونەوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هێرشی كردبوویە سەر سەهیونیزم و سەهیونیزمی وەكو تاوانێك لە دژی مرۆڤاییەتی لە قەڵەم دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار