٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوود ئوغڵوو لە دیاربەكر داوای پشتگیری لە خەڵك و رێكخراوە مەدەنییەكان كرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربه‌كر- KDP.info/ بە مەبەستی شرۆڤە كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و هەنگاوە پێویستەكانی ئەم قۆناغە و وەرگرتنی راو بۆچوونی خەڵكی دیاربەكر و رێكخراوە مەدەنییەكانی ئەو شارە، دوێنێ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داوود ئوغڵوو سەردانی شاری دیاربەكری كرد.

دوای گەیشتنی بۆ دیاربەكر، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی پیاوماقووڵ و ریش سپییانی دیاربەكری كرد و لەگەڵیاندا كۆ بۆوە.

لەم كۆبوونەوەیدا داوود ئوغڵوو باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كرد و دواتر داوای لە بەشداربووان كرد كە راو بۆچوونی خۆیان لەم بارەیەوە پێشكەش بكەن.

ئەحمەد داوودئوغڵۆ كە ژمارەیەك وەزیر و په‌رلەمانتاری ئاكەپەیش لەگەڵیدا بوون ئاماژەی بە سیاسەتەكانی ئاكەپە كرد و گوتی: ئێمە وەكو ئاكەپە هەوڵ بۆ سەپاندنی برایەتی، تەبایی و پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی كورد و تورك دەدەین هەر بۆیە دوا لە ئێوە دەكەم كە بۆ بە دەستەوە هێنانی ئەم ئامانجانە هاوكاری و پاڵپشتی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بكەین.

لە لایەكی دیكەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیاربەكر لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەو شارەش كۆبوویەوە و داوای لەم رێكخراوانەیش كرد كە هاوكاری و پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار