٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەدەپە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیری توركیا بانگهێشتی نەورۆزی دیاربەكر كرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربه‌كر-KDP.info/ دوێنێ كۆمیتەی ئامادەكاری پیرۆزكردنی جەژنی نەرۆز رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمەكانی جەژنی نەورۆز لە كوردستانی باكووردا بە كۆتا هاتیه‌ و لە 17ی ئەم مانگەوە دەست بە پیرۆز كردنی نەورۆز دەكرێت.

لە لایەكی دیكەوە بەدەپەیش رایگەیاند كە ئەمساڵ نەورۆز سەرەتا لە شار و شارۆچكەكاندا پیرۆز دەكرێت و لە رۆژی 21ی ئاداریشدا نەورۆز بە مەراسێمەكی جەماوەری لە شاری دیاربەكر پیرۆز دەكرێت.

بەدەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمساڵ بۆ یەكەمینجار بە شێوەیەكی رەسمی هەر یەك لە سەرۆك وەزیر و سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەشداری كردن لە جەژنی نەورۆز دەعوەتی دیاربەكر كراون.

بەدەپە لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەشداری كردنی سەرۆك وەزیر و سەرۆك كۆماری توركیا لە جەژنی نەورۆزی دیاربەكر دەبێتە پاڵپشت و هاندەرێك بۆ بەهێزتر بوونی متمانە بەیەكتر كردن لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار