عه‌لی باپیر: کەسێک سیاسەت پەکی نەخستبێ بەرامبەر مالکی بێدەنگ و بێ هەڵوێست نابێ

مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە وتارێکدا لەبارەی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیویەتی: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌دونیا بێ خه‌به‌ربێ، یان سیاسه‌ت زۆر توند ده‌ستی گرتبێ و په‌كی خستبێ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ری دا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێ و هه‌وڵی گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنی نه‌دات.
لە وتارەکەی مامۆستا عەلی باپیردا هاتووە:
"هه‌ركه‌سیش به‌چاوێكی ورد‌و به‌ویژدانه‌وه سه‌رنجی واقیعی سیاسی ئێستای عێراق بدات، ناتوانێ نكووڵیی له‌وه بكات كه‌سته‌م و لادان و ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ده‌سته‌یه‌ك دهستگهرمانه خه‌ریكی هه‌رچی زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دهستهڵاتهكانن ته‌نیا له‌ده‌ستی خۆیان دا، زۆر له پێكهاته (مكوِّن) و ته‌وژم و حزب و عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیی هه‌ست بهپهراوێزخران و دوورخرانه‌وه (ته‌میش وإقصاء) ده‌كه‌ن، بگره له‌لایان بۆته واقیعێكی به‌رهه‌ست!"
هەروەها نووسیویەتی:
"هه‌ڵبه‌ته له‌حاڵه‌تێكی ئاواش دا بابایه‌كی ئیسلامیی و لایه‌نێكی ئیسلامیی، ئیمان و عه‌قیده‌و ئیلتیزامه ئیسلامییه‌كه‌ی ڕێی پێنادات بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێ، چونكه خوای كاربه‌جێ فه‌رمانی به‌مسوڵمانان كردوه كه‌فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگریی له‌خراپه بكه‌ن (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ یَدْعُونَ إِلَى الْخَیْرِ وَیَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَیَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ..) ال عمران -104-، دیاره دوای ئیمان و خوا به‌یه‌كگرتن هیچ چاكه‌یه‌ك له‌دادگه‌ریی (عدل) چاكترو، دوای كوفر‌و شیركیش، هیچ خراپه‌یه‌ك له‌سته‌م (ظلم) ) خراپتر نییه"
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی؛
"دیاره خۆیشم كهلهئهنجوومهنی نوێنه‌رانم له‌به‌غدا، زۆر باش ئاگاداری ئه‌و واقیعه تاڵ و دژواره‌م كه‌ئاماژه‌م پێیدا، كه‌مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌دونیا بێ خه‌به‌ربێ، یان سیاسه‌ت زۆر توند ده‌ستی گرتبێ و په‌كی خستبێ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ری دا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێ و هه‌وڵی گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنی نه‌دات"




