٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزە دەریاییەكانی ئێران كەشتییەكی نوێ جەنگییان دروستكرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێران- KDP.info/ بە پێ لێدوانێكی سەرۆكی دەزگای لێكۆڵینەوەی هێزە دەریاییەكانی سوپای ئێران، ئەم هێزانە دوێنێ كەشتییەكی نوێ جەنگییان خستووەتە نێو ئاوەكانی باشووری ئێرانەوە.

سەرۆكی دەزگای لێكۆڵینەوەی هێزە دەریاییەكانی ئێران عەلی غولامزادە رایگەیاند: هێزە دەریاییەكانی ئێران توانیویانە كەشتییەكی جەنگی نوێ بە ناوی موج دوو دروست بكەن و دوێنێ بۆ خزمەتكردنی هێزە دەریاییەكان خستیانه‌ نێو ئاوەكانی باشووری ئێرانەوە.

عەلی غولامزادە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كەشتییە لە لایەن پسپۆڕانی ئێرانی و بە كەرستەی ئێرانی دروست كراوە و یەكەمین كەشتی جەنگی ئێرانییە كە توانای هەڵگرتنی فرۆكەی جەنگی و هێرش كردنە سەر ئامانجەكانی دوژمنی هەیە.

سەرچاوەكە لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئامانج لە دروستكردنی ئەم كەشتییە بەرز كردنەوەی ئاستی هێزە دەریاییەكانی ئێران و بەرگری كردن لە ئاو و خاكی كۆماری ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار