سه‌رۆك بارزانی میدالیای بارزانی به هه‌ردوو دۆستی دێرینی گه‌لی كورد كۆشنه‌ر و تیسۆ ده‌به‌خشێ

له به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنیان له دۆزی كورد سه‌رۆك بارزانی میدالیای بارزانی به هه‌ردوو دۆستی دێرینی گه‌لی كورد بێرنارد كۆشنه‌ر و فریدریك تیسۆ به‌خشی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/3/2013 سه‌رۆك بارزانی له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له به‌ڕێزان بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و فریدریك تیسۆ كونسولی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر كرد. و له رێوره‌سمێكدا میدالیای بارزانی پێیان به‌خشی.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و له كاتی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ی گه‌لی كوردستان و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌دا بێرنارد كۆشنه‌ری دۆستی نزیكی دۆزی كورد و گه‌لی كوردستان له ده‌ركردنی بڕیاره‌ی دژه فڕین و په‌یداكردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو.
له رێوره‌سمێكدا له به‌رامبه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی له‌و ماوه دورودرێژه‌دا پێشكه‌شیان كردووه، سه‌رۆك بارزانی رێزی له بێرنارد كۆشنه‌ر و فریدریك تیسۆ گرت و میدالیای بارزانی پێ به‌خشین و ده‌ستخۆشی ئه‌و پشتیوانی و یارمه‌تییه‌ی لێ‌كردن، كه پێشكه‌شی گه‌لی كوردستانیان كردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێزگرتنه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزان سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد و رایانگه‌یاند: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، كه ئه‌وان دۆستی میلله‌تی كورد بن و توانیبێتیان به پێی توانا له قۆناغه‌كاندا یارمه‌تی گه‌لی كوردستانیان دا بێت.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ردوو به‌ڕیزان كۆشنه‌ر و تیسۆ ئێستا به داوه‌تێكی فه‌رمی بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناساندنی جینۆسایدی دژ به كورد له كوردستانن.




