٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەبریاری مالیکی 125ئه‌فسه‌ری‌ رژێمی‌ پێشوو گەرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ به‌ بڕیاری‌ نوری‌ مالیكی، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ دیكه‌ی‌ رژێمی‌ پێشوو، گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ریزی‌ سوپا،به‌پێی‌ به‌یانامه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی عیراق، به‌ ئامانجی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران، كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چوو، نوری‌ مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق، ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ 125ئه‌فسه‌ری‌ رژێمی‌ پێشوو له‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین ‌و دیاله‌ بۆ خزمه‌تكردن له‌ ریزه‌كانی‌ سوپای عیراق، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ش، ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندراوه‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی‌ 444 ئه‌فسه‌ری‌ دیكه‌، كه‌ له‌ نێویاندا 206 له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌ رێگه‌ی‌ پاشكۆ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ماده‌ی‌ 95/ چواره‌م له‌ یاسای خزمه‌تكردن ‌و خانه‌نشینی سه‌ربازی‌ ژماره‌ 3 بۆ ساڵی‌ 2010، دیده‌نییان كراوه‌

هەواڵی پەیوەندیدار