٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران زیانی ئابووری لێکەوتۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران -KDP.info  / هەناردەکردنی نەوتی ئێران  لە پاش پەرەپێدانی سزا نەوتی و بیمەییەکانی ئەوروپا گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی،کویای باشوور و هندستان لە سەدا 60 و ژاپۆن لە سەدا 20ی هاوردەکردنی نەوتی خاوی خۆیان لە ئێران کەم کردووەتەوە ، ئەمەش لە کاتێدایە کە چین لەم مانگەدا 7% هاوردەی نەوتییەکانی خۆی لە ئێران پەرە پێداوە، بە پێی ئهەواڵی رۆیتەرز، لە کۆی 810 هەزار بەرمیلی نەوتی خاوی هەناردەکراوی ئێران، 730 هەزار بەرمیلی بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران لە ئاسیا واتا چین، ژاپۆن و کوریای باشوور و پاشماوەکەشی بۆ تاکە وڵاتی ئەوروپا تورکیا هەناردە دەکرێت. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کڕیارانی نەوتی ئێران پێشتر رۆژانە 960 هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە ئێران هاوردە دەکرد، ئەم دابەزینەی هەناردەکردنەی نەوتی ئێران ،وەک ئاماژەی پێدراوە، دەبێتە هۆی کەم بوونی داهاتی ئەم وڵاتە بۆ یەک میلیارد دۆلاری ئێران لە مانگوەی یەک مانگدا .

هەواڵی پەیوەندیدار