هێڵته‌رمان : له‌خۆتان پرسیوه 16ی سێی ساڵی 1988 له‌كوێ بوون

ئەمەریکا- KDP.info/ یوست هێڵته‌رمان نوسه‌ری كتێبی (كارێكی ژه‌هراوی ئه‌مریكاو عێراق و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه) ده‌ڵێ: له‌خۆتان پرسیوه 16ی سێی ساڵی 1988 له‌كوێ بوون؟ شانزه‌ی سێی هه‌شتاو هه‌شت ڕۆژنامه‌كانی جیهان شتێكی ئه‌وتۆیان له‌و ڕۆژه‌دا تۆمار نه‌كردبوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك كارێكی زه‌حمه‌ت بوو خۆیان له‌هه‌وڵه‌كانی شانزه‌ی سێی هه‌شتاو هه‌شت بێده‌نگ بكه‌ن و بۆیه واشنتن پۆست به‌سه‌ردێڕ نوسی(هێرشی گازی ژه‌هراوی سه‌دان كه‌س ده‌كوژێ) گۆڤاری تایمزی له‌نده‌نی نوسیبوی (شارێكی كوردنشین به‌چه‌كی كیمیاوی له‌ناوده‌برێت) نیویۆرك تایمز جاڕی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه عێراق دژ به‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه كه‌به‌ته‌واوی تاوانبار ده‌كرێت له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی داوو ئه‌م نوسه‌ره ئه‌مریكییه‌ی ڕێكخراوی هیومن ڕایتس هۆچ ده‌ڵێ : له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ناوێك هاته ئاراوه كه‌پێشتر له‌جیهاندا نه‌بیسرابوو، ئه‌ویش ناوی هه‌ڵه‌بجه بوو. ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ر له‌وكاته‌دا ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه‌وتنه نیشاندانی دیمه‌نه ترسناكه‌كانی كاره‌ساتی گازبارانی هه‌ڵه‌بجه، كه هه‌ر لاشه‌ی ژن و منداڵ و پیرو لاو بوو به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتبوو، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ده‌مدا كه‌وتبوو كۆرپه‌كه‌ی له‌باوه‌شی گرتبوو كه‌دواجار ئه‌م وێنه‌یه بوو به ڕه‌مزو هێما له‌كوردستان.ئه‌م چاودێره‌ی ڕێكخراوی هیومن ڕایتس هۆچ ده‌ڵێ له‌ساڵی 1993 ه‌وه هه‌ڵماندا سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌دادگای لاهای تۆمار بكه‌ین به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی جینۆسایدی كورده‌كانن به‌ڵام جیهان گوێی له‌و تاوانه نه‌گرت، چونكه ڕۆژئاوا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاره‌زووی سزادانی سه‌رانی عێراقیان نه‌ده‌كرد. یوست هێڵته‌ر مان ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵه‌بجه ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی به‌ڵام هێشتا گۆڕه كاتییه نیشان نه‌كراوه‌كان و بێ سه‌روشوێنه‌كان و خراپی گوزه‌رانی به‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و گازبارانه تێكه‌ڵ به‌ژیانیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بووه.




