ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له نێوان هەردوو کۆریا به‌هێز بووە

Kdp.info/ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس 24 رایگەیاند: کۆریای باکوور ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە چیتر پابه‌ندی پەیماننامه‌ی ئاگربەستی 60 ساڵه‌ی نێوان کۆریای باشوور و وڵاته‌که‌ی نابێت. هاوکات هۆشداریشی دا هه‌نگاوی دواتر هێرش کردنه‌سه‌ر کۆریای باشوور ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ی کۆریای باکوور پاش ده‌ستپێکردنی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوور هاتووتە ئاراوە، پەیماننامەی ئاگر بەستی نێوان هه‌ر دوو کۆریا له لایه‌ن رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێکخراوه‌یه و کۆریای باکوور هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی ئاگربەستیان به نایاسایی زانیوه.




