به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا چەک بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەدەن

KDP.info/ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیان کرده‌وه :کە چه‌ک و کەلوپەلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران ده‌که‌ن و ئه‌و کاره‌ش به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن، لەمبارەیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لافرۆڤ،رایگەیاند: یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێ نادات چه‌ک و کەلوپەلی سه‌ربازیی بدرێته گرووپه به‌رهه‌ڵستکاران، له‌به‌رنبه‌ردا ویلیا‌م هێگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند تا ئه‌و کاته‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا نه‌دۆزرێته‌وه، له‌نده‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕه‌وانه کردنی یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ به‌رهه‌ڵستکاران و ئه‌گه‌ری یارمه‌تی زیاتر له داهاتووشدا به‌هێزه، له لایه‌کی دیکه‌وه لۆران فاییۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕگه‌یاند: که وڵاته‌که‌ی له به‌رانبه‌ر سوریا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هاوهه‌ڵوێسته و ڕازییه له‌سه‌ر پڕچه‌ک کردنی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا، هاوکات فابیۆس ڕه‌وانه کردنی چه‌ک بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی به ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی کۆتایی پێهێنانی قه‌یرانی سووریا وه‌سف کرد .




