سه‌رۆك بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: نیشتمانپه‌روه‌ریی خۆتان سەلماند

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه4/6/2012 به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له ئه‌مینداری نوێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و له لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌مینداری نوێ سوپاسی هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كگرتوو جێی رێز و ته‌قدیره. من به حوكمی به‌رپرسیاریه‌تیم حزبایه‌تی ناكه‌م، من ده‌مه‌وێ ئه‌و میلله‌ته به‌خته‌وه‌ر بێت جا ئه‌ندازیارێكی یه‌كگرتوو پردێك دروست بكات یا كه‌سێكی دیكه ، گرنگ خزمه‌تكردنی كوردستانه، بۆچوونی جیاواز شتێكی ئاساییه به‌ڵام هه‌ندێ شت ته‌حه‌مولی جیاوازی ناكات. به‌م هه‌ڵوێسته‌ی دواییشتان نیشتمانپه‌روه‌ری خۆتان ئیسپات كرد.
ئه‌مه و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه بۆ رێكخستن و یه‌كڕیزی ماڵی كورد، هه‌روه‌ك به پێویستی دانا لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا هاوهه‌ڵوێستی خۆیان بپارێزن به تایبه‌ت له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و به بایه‌خه‌وه تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو، رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی به پێویستمان زانی كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان دابین. شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان كه رۆڵی كاریگه‌ری وای هه‌بێت له عێراقدا.ئه‌مه دوا ته‌نگژه‌ش نابێت، بۆیه هه‌ر له ئێستاوه پێویسته به یه‌ك هه‌ڵوێست و به نه‌فه‌سی شه‌راكه‌ت روبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ببینه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كانه و قوڕسایی خۆی هه‌یه نه‌ك هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو ناوچه‌كه.




