سوپاسنامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداربووانی رێوره‌سمی پرسه‌ی خوالێیخۆشبێت خاتوو خه‌دیجه شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی

بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی رێوره‌سمی پرسه‌ی خوالێیخۆشبێت خاتوو خه‌دیجه شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، سەرۆک بارزانی سوپاسنامەیەکی ئاراستەی بەشداربووانی پرسەکە کرد، هەروەها سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە بە ناردنی نامە و بروسکە هاوخەمییان دەربڕیوە.
ئەمە دەقی سوپاسنامەکەی سەرۆک بارزانی - یە:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی رێوره‌سمی پرسه‌ی خوالێیخۆشبێت خاتوو خه‌دیجه شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی ، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین سوپاسی گه‌رم و پێ‌زانین و رێزی بێ پایان پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و خوشك و برا به‌رێزانه بكه‌ین كه به هه‌ستێكی به‌رز و سۆزێكی گه‌رمه‌وه به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردین چ به ئاماده‌بوونیان یان به ناردنی نامه و بروسكه‌وه به‌مه‌ش زۆر له خه‌م په‌ژاره‌یان كه‌م كردینه‌وه .
له خوای گه‌وره داواكارین هه‌موو لایه‌ك سه‌ر بخات و بیانپارێزێ و ئه‌جر و پاداشتیان بداته‌وه و له هه‌موو ناخۆشییه‌ك دووریان بخاته‌وه.
مسعود بارزانی
له جیاتی خانه‌واده‌ی بارزان
4/6/2012




