په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا وتوێژ له‌سه‌ر پرسی بەجینۆسایدناساندنی کەیسی هەڵەبجە دەكات

KDP.info/وابڕیاره ئه‌مرۆ له‌په‌رله‌مانی ئیدنبره له یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كۆبونه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌دنبره‌وه له سكۆتله‌ندا به‌رێوه‌بچێت، له‌وباره‌یه‌وه هه‌رێم كه‌ریم مامۆستای زانكۆی به‌ریتانیا له لێدوانێكدا بە نه‌واراگەیاندووە:کە له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شكراوه، تێدا په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا وتوێژ له‌سه‌ر پرسی جینۆساید دەكات وبەو ئامانجەی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنێت و هاوکات ئه‌ولایه‌نانه‌ی چه‌كی كیمیاییان به عێراق فرۆشتوه قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوان بكه‌نه‌وه..




