ئه‌حمه‌د تورک: کورد چاوەڕوانی هه‌نگاوی ئیجابیە لە ئه‌ردۆغان

تورکیا-KDP.info/به‌پێی هه‌واڵی ئیلک هەبەر تورکی، په‌رله‌مانتاری ماردین و هاوسه‌رۆکی بەدەپە ئه‌حمه‌د تورک رایگەیاند: دوای ئەوەی پەکەکە سەربازە دیلکراوەکانی تورکیای ئازاد کرد، پێوستە حکومەتی تورکیا هەنگاو بەرەو ئاشتی بهاوێژێت. وەک دەزانرێ ئاشتی ڕه‌وتێکی دوو لایه‌نه و به‌رانبه‌ره، ڕاستییه‌که‌ی ئەوەیە کە کورد و چاوه‌ڕوانیی له رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ده‌کات، هه‌نگاوی هاوشێوه و کاریگه‌ر بهاوێژێ، ئه‌حمه‌د تورک ئەوەشی خستۆتە روو: کە که هه‌نگاوی ئیجابی داهاتووی ئه‌ردۆغان ئەوە دەخاتە روو که کورد و تورک یایا ده‌توانێت به ئاشتی و برایه‌تی لە تورکیا پێکه‌وه بژین.




