دەوڵەتی یاسا: دواخستنی هەڵبژاردن لەئەنبار خزمەت بە هێزە توندڕەوەكان دەكات

بهغدا-KDP.info/ لیستی دەوڵەتی یاسا تەئكید دەكاتەوە کە دواخستنی هەڵبژاردن لەپارێزگای ئەنبار پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و كۆمسیۆنە و دواخستنیشی خزمەت بە هێزە توندڕەوەكان دەكات. عەباس بەیاتی لەلێدوانێكدا هۆشداریدا لەدواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار و دواخستنی ئەو پرۆسەیەشی بە كارێكی ئاسایی هاوشێوەی پارێزگای كەركووك ناوبرد، لە کاتێکدا ئەگەر ڕەزامەندی نوری مالكی سەرۆك وەزیران و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی لە گەڵبایە، بە یاتی ئەوەشی خستە روو: کەدواخستنی هەڵبژاردن لەئەنبار خزمەت بەو هێزە توندڕەوانە دەكات كەبەنیازی بایكۆتكردنی یەكجاری حكوومەتن و ئاماژەی بەوەدا ئەو كەسانەی بەنیازی گۆڕانكاریین ئەوا لەجیاتی لۆمەكردنی حكوومەت پێویستە بەشداری لەهەڵبژاردندا بكەن لەپێناو سەرهەڵدانی هێزێكی نوێی كاریگەر.




