سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤاری صوت الآخر پیرۆز دەکات

به بۆنه‌ی هەشتەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری "صوت الآخر"، بەڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای خواست گۆڤاره‌كه زیاتر گه‌شه به خۆی بدات به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی پرسی دیموكراتی و فیدراڵی و پێكه‌وه ژیان بكات و دیدی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێته ته‌واوی عیراق.
ئەمە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی- یە:
به ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌رێزان سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی ستافی گۆڤاری (صوت الآخر)
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی 8 ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری (صوت الآخر) ، جوانترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م .
هیوادارم گۆڤاره‌كه‌تان زیاتر گه‌شه به خۆی بدات به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی پرسی دیموكراتی و فیدراڵی و پێكه‌وه ژیان بكات و دیدی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێته ته‌واوی عیراق و هاوشانی مینبه‌ره‌كانی راگه‌یاندنی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بێت كه ئه‌مه‌یش پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی ئێوه‌ی به‌رێز هه‌یه.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/6/2012




