لیستەکەی نوجەیفیی داوای کشانەوەی كورد لە حكوومەتی عێراق دەکات

بەغدا-KDP.info/لیستی(موتتەحیدون) كە ئوسامە نوجەیفیی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەركردایەتی دەكات، داوایكرد وەزیرە كوردەكان لە حكوومەتی عێراقی بكشێنەوە، ئەو لیستە لە راگەیەنراوێكیدا، بڵاوی كردەوە: کە قۆناغی گۆڕانكاریی چاوەڕوانكراو نزیكبۆتەوە تا بێتەدی، دوای ئەوەی حكوومەت گەیشتە ئەوەی سوربێت لەسەر دورخستنەوەی هاوپەیمانەكانی لە حكوومەت و پرۆسەی سیاسی وڵات، لەلایەن خۆیەوە زافر عانی وتەبێژی فەرمی بەناوی هاوپەیمانێتییەكە هەڵوێستە نیشتیمانییەكانی كوردی بەرزنرخاندووە لەو گەشەكردنە سیاسییانانەی كە روودەدەن، هەروەها لەو هەستە گەورانەی كە دركیان بە مەترسی قۆناغەكە كردووە، عانی داواشی لە وەزیرە كوردەكانی حكومەتی عێراقی كردووە، خۆیان بگەیەننە هاوڕێكانیان لە ئیئتیلافی عێراقییەو لە حكومەت بكشێنەوە.




