ماریۆ بورغولیۆ وه‌ک پاپای نوێی که‌نیسه‌ی کاسۆلیک له‌جیهاندا ده‌ستنیشانکرا

KDP.info/ دوای شکستهێنانی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ک شه‌وی رابردوو کاردیناڵی ئه‌رجه‌نتینی خۆرخی ماریۆ بورغولیۆ وه‌ک پاپای نوێی ڤاتیکان هه‌ڵبژێردرا و نازناوی پاپا فرا‌نسیسی یه‌که‌میبۆ خۆی هه‌ڵبژارد، دوای یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌که دوکه‌ڵی سپی له کڵێسا‌ی سیستین له ڤاتیکان به‌رزبووه و زه‌نگی کاتدرائییه‌ی قه‌دیس بوترس لێدرا و ئاماده‌بووانی گۆڕه‌پانی قه‌دیس بوترس خۆشحاڵی خۆیان به سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که ده‌ربڕی، شایانی باسه له مانگی رابردوو، پاپا بندێکتی شانزه‌یه‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی نادیار، ده‌ستی له پۆستی پاپای ڤاتیکان کێشابۆویه‌وه، دوای مشتومڕێکی زۆر، هه‌ڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیکان راگه‌یه‌نرا، پاپای نوێی ڤاتیکان له شوێنی پاپا بندیکتۆسی شانزه‌یه‌م ده‌ستبه‌کار ده‌بێت که له 16ی مانگی رابردوودا ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشابووه‌وه .




