كه‌ركووك .. برینداربوونى 3 پێشمه‌رگه‌ى لێكه‌وته‌وه

کەرکووک - تایبەت بە KDP.info/ کەرکووک کراوەتە ئامانجی تیرۆریستان و هەمیشەش بۆ بەرپاکردنی تۆقاندن و دروستکردنی جیاوازی لایەنە توندڕۆ‌کان کاری تیرۆریستی دژی ئەم شارە ئەنجام دەدەن. له گوندى كه‌لوڕ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سێ پێشمه‌رگه برینداربوون. له مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیواى دووى پێشمه‌رگه رایگەیاند کە به‌ره‌به‌یانى دوێنێ له گوندى كه‌لوڕ بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمۆبێلى جێگرى فه‌رمانده‌ى لیواى دووى پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ناوبراو و دوو له پاسه‌وانه‌كانى برینداربوون




