حەکیم : پابەندین بە بنەمای هاوبەشی نیشتمانی
بەغدا -Kdp.info / سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند: ئەوان پابەندن بە بنەمای هاوبەشی نیشتمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ عێراقی لەسەر دامەزراوە، پێوست دەکات بە گشت پێکهاتەکانییەوە حکوومڕانی عێراق بکرێت، عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ لایەنگرانی ئاماژە دەدات کە پرسی نەوت پەیوەندیدارە بە ژیانی هەموو خەڵکی عێراق و هەناردەکردنی نەوت لە بەسرا و کەرکووک و هەولێر جیاوازی نییە، هەموو پارەیەکی پێوستە بگەرێندریتەوە نێو خەزێنەی عێراق، ناکرێت بڕیارێکی گرنگ بەبێ پێکهاتەیەکی گرنگی ئەو وڵاتە پەسەندبکرێت، دەتوانین لە رێگای گفتۆگۆ و دانوستانەوە کێشەی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی چارەسەر بکرێت، حەکیم ئەوەشی خستەروو کە ئەوان پابەندی شەراکەتی نیشتمانین و نایانەوێت عێراق تەنیا لە لایەن یەک پێکهاتەوە بەرێوە ببردرێت.




