دزەیی: کورد لە حکوومەت و پەرلەمان نەکشاونەتەوە

کوردستانی باشور -Kdp.info / هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت کە وەزیرانی کورد لە بەغدا نەکشاونەتەوە بەڵکو خەریکی بڕیارێکن کە لە بەرژەوەندی کورد و عێراق بێت، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی بە شەفەق نیوزی رایگەیاندووە: وەزیرانی کورد لە حکوومەتی فیدراڵ و پەرلەمانتارانی سەر بە کوتلە کوردستانییەکان لە کوردستانن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە گەڵ سەرکردەکانی کورد بکەن، ئەوەش بەو مانایە نییە، کە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردبێت، لە بارەی گفتوگۆکانیشەوە دزەیی رایگەیاند: ئێستا رەوشی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکرێت بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بڕیارێک کە لە بەرژەوەندی کوردستان و عێراق بێت.




