بی بی سی: ئابووری كوردستان لە گەشە سەندنی بەردەوام دایە

بی بی سی - KDP.info/ پەیامنێری ئاژانسی بی بی سی كاتی واتسون راپۆرتێكی سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری كوردستان ئامادە كردووە و باسی گۆڕانكارییەكانی بواری ئابووری و بازرگانی لە كوردستاندا كردووە.
پەیامنێری بی بی سی باسی ئەم 10 ساڵەی دوایی كردووە و نووسیویەتی" 10 ساڵە كە كورد بەبێ ترس لە دووبارە بوونەوەی كارەساتەكان دەستی بە ئاوەدان كردنەوەی شارە كوردییەكانی باكوری عێراق كردووە و لەم 10 ساڵەدا ئابووری و بارزگانی لە كوردستان بە شێوەیەكی تەندروست و رێكوپێك گەشەی سەندووە و ئەم گەشە سەندنەش بووەتە هۆكاری ئەوەی كە كوردستان لە زۆربەی بوارەكاندا بتوانێت لە عێراق و چەندین وڵاتی دیكەی ناوچەكە پێشتر بكەوێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر ئەم گەشە سەندنە بەمجۆرە بەردەوام بێت كە من لەم باروەرەدام بەردەوام دەبێت، ئەوا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا كوردستان دەبێتە یەكێك لە هێزە هەرە سەرەكییەكانی بواری ئابووری و بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.




