٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسانی ئاینی ئێران لە ئەحمەدی نەژاد توڕەن

سەرچاوە: KDP.info

ئێران -  KDP.info/ دوای بەشداری كردنی سەرۆكی ئێران لە مەراسییمی جەنازەی سەرۆكی ڤەنەزۆئێلا هۆگوچاڤێز و گەڕانەوەی بۆ ئێران، بەرپرسانی ئاینی ئەو وڵاتە رەخنەی زۆر توندیان ئاراستەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد كرد و رایانگەیاند كە سەرۆكی ئێران كارێكی ناشەرعی و دژی عرف و عاداتی ئیسلامی كردووە.

بەرپرسانی ئاینی ئێران ئاماژەیان بەوە كردووە كە سەرۆكی ئێران لە كاتی پێشكەش كردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ كەسوكاری چاڤێز دایكی چاڤێزی لە باوەش كردووە و ماچی كردووە و ئەم كردارە كردارێكی ناشەرعی و دژی عرف و عاداتی ئیسلامییە و لە سەرۆكی وڵاتێكی ئیسلامی وەكو ئێران ناوەشێتەوە هەر بۆیە ئەوان وەكو بەرپرسانی ئاینی ئێران لە قوم ئەم هەڵوێستەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد بە توندی شەرمەزار و مەحكووم دەكەن و داوا لە دادگای باڵای ئێران دەكەن لەم بارەیەوە بە ئەركی خۆی هەڵسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار