سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤاری رامان پیرۆز دەکات

به بۆنه‌ی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری "رامان"، بەڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە گرتنه باوه‌شی داهێنانه‌كانی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كورد و به‌خشكردنی ده‌قی شایسته كه ده‌ربڕی خولیاكانی مرۆڤی كوردستانی بێت.
ئەمە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی- یە:
به ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌رێزان سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندانی گۆڤاری ( رامان )
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری ( رامان ) ، به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له گرتنه باوه‌شی داهێنانه‌كانی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كورد و به‌خشكردنی ده‌قی شایسته كه ده‌ربڕی خولیاكانی مرۆڤی كوردستانی بێت. به‌رده‌وامیتان كاروانی بزاڤی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كوردستانیمان ره‌نگینتر ده‌كات.
ده‌ستتان خۆش و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/6/2012




