روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ لە هەندێ میدیای توركیا هەواڵی دەستگیر كردنی كەسێك بەناوی مەتین بارزانی لە توركیا بڵاوكراوەتەوە، لە هەواڵەكەدا هاتووە كە ناوبراو برازای بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمە. ئێمە وەك نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ رای گشتی و میدیای توركی رووندەكەینەوە كە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و ئەو كەسەی دەستگیر كراوە هیچ پەیوەندیەكی بە بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نییە. تەنها وێك چوونێك لە ناوەكانیان هەیە.
لێرەوە جارێكی تر داوا لە هەندێ كەناڵی راگەیاندن دەكەین كە بابەتیانەو پیشەییانە هەواڵ و زانیاری دروست بگەیننە هاوڵاتیان و ئامانجیان تەنها بریتی نەبێت لە گواستنەوەی هەواڵ لە سەرچاوەی نادروست.
نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان




