نوجەیفی شه‌رعییه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی په‌رله‌مانی لەدەست داوە

بەغدا-Kdp.info /سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕه‌خنه لە ئوسامەنۆجه‌یفی دەگرێت و پێی وایە نوجەیفی شه‌رعییه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی په‌رله‌مانی لەدەست داوە، بەپێی هەواڵیماڵپەری ئەمر، نوری مالیکی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌گەشتەکەی ئۆسامه نۆجه‌یفی بۆ قه‌ته‌ر گرتووە و باسی لەوەش کردووەکه ناوبراو له‌و گەشتەی دا هه‌ندێ ڕێککه‌وتنی ژێر به ژێری تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ری ئیمزاکردووە، مالیکی له دیمانه‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: کە نۆجه‌یفی به په‌ره‌پێدانی تایفه‌گری و شه‌ڕی تایفی له عێراقدا تۆمه‌تبارەو سه‌رۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستی داوه‌ته شۆڕشێک له دژی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا. مالیکی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه کردۆتەوە : که نۆجێفی سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقییه نییه و وه‌ک پێویست هه‌ڵنه‌ستاوه به جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی خۆی و شه‌رعییه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی په‌رله‌مانی لەدەست داوە .




