شابەندەر: کشانەوەی کورد لە حکوومەت هەڵبژاردەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دێنێتەکایەوە
عێراق -Kdp.info /ئەندامێکی سەر بەدەوڵەتی یاسا رادەگەینێت، کشانەوەی کورد لە حکوومەتی عێراق هەڵبژاردەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دێنێتەکایەوە، عزەت شابەندەر هەروەها راشیگەیاند: کورد لە حکوومەت ناکشێتەوە، ئەگەر گریمان کشایەوەش بەلامانەوە گرنگ نییە، ئەو کات حکوومەت و پەرلەمان هەڵدەوشێندرێتەوە و هەوڵدەدرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە سازبکرێت، هاوکات شابندەر ئەوەشی خستەروو کە هەریەکە لە وەزیری دارایی و وەزیرەی کشوکاڵ عێراق بە فەرمی نووسراوی دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان پێشکەش نەکردووە، بۆیە بە پێی یاسا ئەوان وەک نەهاتوو، لە کارەکانیان غیاب دراون.




