یاسای لێبووردنی گشتی پەسەند كرا

لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، پەرلەمانی كوردستان، بە نهێنی یاسای لێبووردنی گشتی پەسند كرد و فراكسیۆنی كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی‌یش دەنگیان بە یاساكە نەدا و بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد.
دوای ناردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه‌ی هه‌موار كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌و زیندانییانه‌ی پێشتر رێژه‌ی %30 له حوكمه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرایه‌وه، رێژه‌كه‌یان بۆ زیاد ده‌كرێت بۆ %100 و سه‌رجه‌میان ئازاد ده‌كرێن.
لە دانیشتنی 25/9پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆكانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ ئەمـڕۆ دووشەممە دواخست. دواخستنەکەیش پێوەندی بە چوار ماددەی ناو یاساكەوە هەبوو هەموار كرانەوە و پاشان پەسەند كران، بەڵام نەگەیشتن بە شێوە داڕشتنێكی گونجاو بۆ ماددەی شەشەمی یاساكەیش تا داوای سەرجەم لایەنەكان جێبەجێ بكات.
ئەمڕۆیش جارێکی دی هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی، بە هۆی سەرنجیان لەسەر پڕۆژەیاساکە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دەنگیان پێی نەدا.
سەرەکیترین سەرنجی ئەوان لەبارەی ماددەی شەشەوە بووە کە پێوەندی زیندانییانه‌یوە هەیە کە بە هۆی تاوانی تیرۆره‌وه حوكم دراون، داوایان كردووه سه‌دا (20) لێبوردنی گشتی بیانگرێته‌وه، به‌ڵام ڕەت کراوەتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیاندا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، ڕایگەیاندووە کە نیگەرانییەکانی ئەوان بەو هۆیەوەیە کە دەبووایە سەرنج و پێشنیازەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەند گیرابان و لە یاسەکەدا ڕەچاو کرابان، هاوکات بکرابایە تەوەری سەرەکیی پڕۆژیاساکە.
هەروەها دەڵێت، بە داخەوە دوای ئومێدی زۆری بەندکراوان و فراوانکردنی مەودای لێبووردن بۆ بەندکراوان بە کەموکورتییەوە پڕۆژەیاساکە پەسند کرا.
له ئێستادا جگه له پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی، په‌رله‌مانی كوردستان كار بۆ په‌سندكردنی یاسای كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌كادیمیای كوردی و مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویسته تا 30-6 ته‌واو بكرێن.




