٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەپێناو کەمرکردنەوە رووداوی ھاتوچۆ وەزارەتی ئەوقاف داوا گۆڕینی شێوازی پرسە دەکات.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوی ھاتووچۆ وەزارەتی ئەوقاف پێشنیار دەکات شێوازی پرسە بگۆڕدرێت لە بەشداریکردن بۆ ناردنی نامەی ئەلکترۆنی  یاخود تەلەفون کردن.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەمڕۆ ئەم پێشنیارە بەفەرمی دەرچووە ئەمە دوای گفتوگۆکردنێکی زۆر لە وەزارەت و یەکێتی زانایان و رێکخراوەکانی ئافرەتانیش پشتگیرمان دەکەن .

نەقشبەندی گوتیشی: ئەم پێشنیارە لە بەرچەند ھۆکارێک کراوە و ئیجباریش نییە خەڵک ئازادە لە جێبەجێکردنی، بەڵام رووداوی ھاتوچۆ زۆربووە و ڕێگاکانیش زۆر قەرەباڵغ بوونە، بۆیە زۆر ئاساییە و شەرعییە گەر بە نامەیەکی ئەلکترۆنی یاخود بەتەلەفون بەشداری لە پرسەکان بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پێشنیارە ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەن و داواش لەوتاربێژی مزگەوتەکان دەکەن لە رۆژی ھەینی ئەم بابەتە باس بکەن و خەڵک ھۆشیاربکەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار