بەشێک لە روفاتی قوربانییەکانی هەشت ساڵەی جەنگی عێراق و ئێران ئاڵوگۆر کرا

عێراق -Kdp.info /هەریەکە لە عێراق و ئێران بەشێک لە روفاتی قوربانییەکانی هەشت ساڵەی جەنگی نێوانیان ئاڵوگۆر کرد، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لیوای 14ی سەر بە سوپای عێراق رایگەیاند: لە رێورەسمێکدا هەردوولا تەرمی قوربانییەکانی نێوانیان گۆڕییەوە و لەو رێورەسمێکدا عێراق 130تەرمی کە لە قەزای فاو دۆزیبۆوە، بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی داوە و لە بەرامبەر دا ئێرانیش 20روفاتی سەربازەکانی عێراقی رادەست کردۆتەوە، سەرچاوە سەربازییەکە راشیگەیاندووە: بەشێک لە روفاتەکانی جەنگی هەشت ساڵەی رابردووی نێوان ئێران و عێراق ناسنامەکانیان ناسراونەتەوە و رێورەسمی گۆڕینەوەی روفاتەکانیش لە ژێر چاودێری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤەوە بەرێوەچووە.
مالیکی ئامادەیی بۆ پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی دەربری
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادیی خۆی نیشانداوە لە گەڵ نێچرڤان بارزنی گشت کێشە هەلپسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ و چارەسەر بکات. راوێژکاری سەرۆک وەزیران عێراق عەلی موسەوی ئەمرۆ رایگەیاند: نوری مالیکی ئامادەیی دەربریوە بۆ پێشوازی کردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچرڤان بارزانی و دانیشتن لە گەڵی لە سەر یەک مێزی دانووستان بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی گشت کێشە هەڵپسێردراوەکانی نیوان هەرێم و ناوەند، مالیکی راشیگەیاندووە: کە کێشەکانی نێوان هەردوولا نەگەیشتۆتە خالێکی بنبەست، ئەگەر خاڵێکی ناکۆکێش هەبێت، دەکرێ لە رێگای دادگای فێدراڵییەوە یەکلابکرێتەوە.




