٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەریەك لە فرەنسا و قەتەر بانگهێشتنى ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریایان كردووە

سەرچاوە: AK News

بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا رای گەیاند، هەر یەك لە وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا و قەتەر بەشێوەیەكی رەسمی 2 بانێگشتنامە بۆ سەردانیكردنی ئەو 2
وڵاتەی ئاراستەى ئەنجوومەنەكە كردووە.

عەبدولحەكیم بەشار رایگەیاند، وڵاتانی دنیا لە پارزەوینی ئەورووپا و ئاسیا و ئەمریكاش بەگرینگییەوە دەڕواننە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا، مەبەستیشیان لەهەر هەنگاونانێك بۆ رزگاربوونی سووریا لەو دۆخەی ئێستە تێی كەوتووە بۆچوون و تێروانینی كوردی سووریا وەربگرن، بۆیە نایانەوێ هیچ هەنگاوێك بە بێ راوەرگرتنى كورد بهاوێن.

روونی كردەوە، هەر یەك لە وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا و قەتەر 2 بانگێشتنامەیان بۆ سەردانیكردنی شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردى سووریا پێشكشێش كردووین.

زیاتر گوتی، سەرەتا سەردانی قەتەر دەكەین كە بڕیار وایە لە حەوتووى داهاتوو سەردانەكە بەڕێوە بچێ، پاشان بۆ وادەى سەردانی كردنی فڕەنسا دێتە دەستنیشانكردن.

ئاماژەی بەوەش دا، تا دێ دۆخی سیاسیی و تەناهیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ناو سووریا بەرەو خراپ بوون دەچێ، ئەم دۆخەش پێویستی بەوە هەیە هەموو وڵاتان بە گرینگییەوە سەیری رووداوەكان بكەن بۆ ئەوەی دواتر بڕیارێك لەسەر ئەو دۆخەكە بدرێ، چونكە ناكرێ تا سەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ.

ئەوەشی خستەروو، بەشێوەیەكی رەسمی داوا لەنەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دنیا كراوە بۆ كۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی ئێستەی بەشار ئەسەد بهێندرێ، چونكە تادێ كوشتنی هاووڵاتیان بە رێژەیەكی زۆر تەشەنەی كردووە.

وارگەى شەهیدانى سووریا بڵاوى كردەوە كە هەر لەسەرەتاى دەسیتپێكردنى شەپۆڵی ناڕەزایەتییەكان لەو وڵاتە لە 15ى ئادار/مارسی رابردووەوە تا 1ى حوزەیران/یۆنیۆى رابردوو 15 هەزار و 739كەس هاتوونەتە كوشتن، ئەو وارگەیە ناوى هەموو ئەو كوشتیانەى تۆمار كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار