فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كوردستان داوا ده‌كات كورد له حكوومه‌تی عێراقی بكشێته‌وه

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئه‌مڕۆ له هۆڵی هۆتێل چوارچرا له شاری هه‌ولێر، فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومییه‌كان پرێس كۆنفرانسێكیان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان و كێشه‌ی بودجه‌ی عێراق رێكخست.
پاشان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خوێنده‌وه كه تیایدا هاتووه: وه‌ك ئاشكرایه ماوه‌یه‌كه ره‌وشی عێراق به گشتی زۆر ئاڵۆزبووه، به راده‌یه‌ك كه ره‌نگه ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره بگاته ئاستێك كۆنترۆڵ نه‌كرێت و دواجار به زه‌ره‌ری هه‌موو گه‌لانی عێراق ته‌واوبێت، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره كێشه‌كه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی شیعه و سوننه دابه‌شبووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق، به رای ئێمه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاكڕه‌وی حكوومه‌تی ئێستای عێراق و پابه‌ند نه‌بوونی به په‌یماننامه‌ی هه‌ولێر كه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستای لێكه‌وته‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو كه : ئێمه وه‌ك فیدراسیۆن پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی عێراق دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و داوایانه نه‌بێت كه هه‌ڵگری دروشمی رژێمی پێشووی عێراقن، هه‌روه‌ها ئه‌و داوایانه‌ی كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی كوردستانن و داواش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا پشتگیری له گه‌لانی عێراق كردووه و به‌یه‌ك دووری له ئاست هه‌موو لایه‌نه‌كان ماوه‌ته‌وه، هه‌روا له‌و سیاسه‌تانه به‌رده‌وامبێت، داواش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین كه خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بكه‌ن، داواشده‌كه‌ین له حكوومه‌ته‌ی ئێستای عێراق بكشێنه‌وه و پێویسته سنوره‌كانی هه‌رێم قایمتر بكرێن به تایبه‌ت ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، چونكه پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ر له هه‌موو لایه‌ك له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌زانین و داواش له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه رێكخستنه‌كانیان له ئاماده‌باشیدا بن بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتبوو كه: ئێمه له فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كوردستان داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین گوێ بۆ داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق بگرێت، چونكه عێراق له لێواری شه‌ڕێكی ناوخۆیی خوێناوی دایه و ئۆباڵه‌كه‌شی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێستای عێراقه و هه‌روه‌ها زۆر به توندی ئیدانه‌ی پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به سیستەمی زۆرینه به‌ڕێكرا، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌وه ئاگادار بێت كه پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی گه‌لانی كوردستان هێڵی سووره و پێشینه‌یه‌كی ترسناكه له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو، بۆیه زۆر به توندی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و پشتگیری هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست نه‌بوونی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یاند.




