سوپای عێراق رێگری لە ھاتنی خۆراک بۆ قەزاى شنگال دەکات

شنگال-تایبەت بەKDP.info/ مەیسەر حەجی سالح قایمقامی قەزای شنگال بەرKDP.info راگەیاند: ئێستا بارودۆخی ناوچەی شنگال تارادەیەک ئارامە، ئەمەش دوای ئەوەی خەڵکێ شنگال رێگریان لەفەرماندەی جەزیرە و بادیە گرت بنکەی خۆیان لەشنگال بکەنەوە.
مەیسەر حەجی سالح گوتیشی: لەم رووداوەی ئەم دواییە خەڵکی شنگال سەلماندیان کە شەنگال ناوچەیەکی کوردستانییە و رێگەنادەن سوپای عێراق بێتە ناویان.
قایمقامی قەزای شنگال روونیشیکردهوە، ماوەی چەند رۆژێکە سوپای عێراق لەناوچەی رەبیعە کێشە بۆ خەڵک دروست دەکەن و رێگریان لێدەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆش سوپای عێراق رێگهیان نەداوە خۆراک لەپارێزگای دھۆک بۆ قەزای شنگال بێت، بەڵام دواتر ھەوڵێکی زۆرمان داو توانیمان کێشەکە چارەسەربکەین و خۆراکەکە دەربازبێت.




