بەختیار دۆغان: سبەی ھەشت دیلی تورکیا ئازاد دەکرێن

KDP.info/ بەختیار دۆغان وتەبێژی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە سبەی ژمارەیەک دیلی تورکیا ئازاد بکەن،بۆئەم مەبەستەش شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردی تورکیا ھاتوونە ھەرێمی کوردستان.
بەختیار دۆغان گوتیشی: ژمارەی ئەودیلانەی بڕیارە ئازادیان بکەن ھەشت کەسن.
دۆغان ڕونیشیکردهوە، تائێستا ئەوشاندەی پەرلەمانتاران کەھاتوونەتە کوردستان نەگەیشتۆنە لای ئەوان، بەڵام سبەی دیلەکان رادەستی ئەوشاندە دەکەن و دواتریش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازدهکەن.
ئەمەش لەکاتێک دایە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردبووە کە ئەمڕۆ ھەشت دیلی تورکیا لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ئازاد دەکرێن.




