٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکاتی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گوتی: سبەی پەرلەمانی کوردستان پێشنیوەڕۆ بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان عیماد ئەحمەد کۆده‌بێتەوە.

تارق جەوھەر گوتیشی: مەبەست لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، بەڵام  بەھۆی سەرقاڵبوونی عیماد ئەحمەد ناتوانی لەکۆبوونەوەی سبەی ئامادەبێت، بۆیە بۆ کاتێكی نادیار دواخرا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی یەکی ئاسایی خۆی لەوەرزی نوێ سازکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار