ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی رۆژئاوایی به نهێنی مه‌شق به چه‌کدارانی سوریا ده‌که‌ن

سوریا -Kdp.info/ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی رۆژئاوایی به شێوه‌ی نهێنی مه‌شق و راهێنان به چه‌کدارانی به‌رهه‌ڵستکاری سوریایی ده‌که‌ن، به‌پێی هه‌واڵی گۆڤاری شپیگێلی چاپی ئه‌ڵمانیا: ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی خه‌ریکی مه‌شق پێکردنی چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان له وڵاتی ئوردن، راپۆرته‌که ئاشکرای ده‌کات که ئه‌و مه‌شق و راهێنانه ماوه‌ی سێ مانگه ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستا 200 چه‌کدار مه‌شقیان بینیوه و بڕیاره 10 هه‌زار چه‌کداری دیکه مه‌شق ببینن، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ریش رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن چاپی به‌ریتانیا له زمان به‌رپرسێکی سه‌ربازیی سوپای ئوردن بڵاوی کرده‌وه که ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسا به‌شدارن له‌و مه‌شقه سه‌ربازیانه‌ی چه‌کدارانی سوریا که ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا هه‌واڵه‌که‌ی به درۆ خسته‌وه.




